PM:01:52:04/02/2025
2040 جار خوێندراوەتەوە
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، هەرێم و بەغدا لەسەر تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رێککەوتوون، بەپێی رێککەوتنەکەش دەبێت هەرێم پابەندی رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئامانج رەحیم، کە ئەندامانی شاندی هەرێمیش بووە لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا مووچەی هەر ١٢ مانگەکەی ٢٠٢٥ دابینکراوە و کێشەی نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دڵنیای لە بەردەوامی رێککەوتنەکە، پێویستە هەرێمی
کوردستان پابەند بێت بە رادەستکردنی نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی بە بەغدا وتیشی، دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بوجە ئاستەنگ لەبەردەم
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمدا نەماوە.