بەپێی رێکەوتنەکە هەرێم مانگانە ٪٥٠ی داهاتی فیدراڵی رادەستی بەغدا دەکات کە مانگانە بە ٨٠ ملیار دینار خەمڵێنراوە.
لیستی مووچەی مانگی یەک بۆ هەر ١٢ مانگەکەی ئەمساڵ جێگیر کراوە، بەغداد ٩٥٠ ملیار دینار بۆ مووچەی هەر مانگێک دەداتە هەرێم، لە وادەی خۆیدا واتە دوای ٢٥ی هەموو مانگێک مووچەی هەرێم دەنێردرێت و دابەشکردنەکەی دەکەوێتە سەر حکومەتی کاربەڕیکەر.
هەر گۆڕانکارییەکی
لە لیستی مووچە بکرێت بە ئاگاداری بەغدا دەبێت و هەموو دامەزراندێک کە لە هەرێم دەکرێت بە
ئاگاداری و رەزامەندی بەغدا دەبێت، پێویستەمانگانە راپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێم بچێتەوە بەغدا.
بەغدا هاوشێوەی
خانەنشینانی عێراق مووچەی خانەنشینانی هەرێم دەدات، لە سەرەتای هەموو مانگێک مووچەی خانەنشینانی هەرێم
دابەش دەکرێت. خانەنشینکراوە
تازەکان بەپێی یاسایی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق مووچەیان پێدەدرێت و ئیکرامیەی خانەنشینیان بۆ خەرج دەکرێت، هەر لە
رێککەوتنەکەدا بەغدا ١٢ مووچەی خانەنشینان وەک ئیکرامیە دەدات.
کۆتا رێککەوتن
خشتەی مووچەی عێراق و هەرێم هاوتای یەک دەکرێت.
ئەگەر
حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم پابەندی ئەم رێککەوتنە بێت بە دڵنیاییەوە مووچە دەبێت
بە ٣٠ رۆژ جارێک و هیچ دواکەوتن و لێبڕینێک نابێت چی دیکە مووچە نابێتە سەردێڕی
هەواڵەکان و ئاسایی دەبێتەوە لە دوای چەندین ساڵ.