سەردێڕ:

بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە چوار کەس بوونە قوربانی

PM:10:25:30/01/2025

2712 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.


ئەمرۆ پێنجشەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی لە ناو شاری دهۆک وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون و بەپێی زانیاریەکان دۆخی بریندارەکان لە ئێستادا ناجێگیرە.
وتیشی، پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.




تایف گۆران - دهۆک














گەلەری