AM:11:32:30/01/2025
12332 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت یان مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت و رادەگیرێت. دەشڵێت، بۆ مانگی رەمەزان ئاردی سفر و هێلکە زیاد دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دەستمان بەدابەشکردنی بەشی یەکەمی خۆراک کرد لە ساڵی ٢٠٢٥ و هەر کەس مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشە خۆراکی رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ مانگی ڕەمەزان
ئاردی سفر و هێلکە زیاد دەبێت، وتیشی، ئەگەر ئەمساڵ هیچ گەنمێکیش وەرنەگیرێت کێشەی
گەنمان نابێت وەک عێراق و هەرێم و سایلۆکانمان پڕن.
باسی لەوەشکرد، لە نزیکترین کاتدا لە هەموو
هەرێم کارتی ئەلکترۆنی لە بری فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوام
داوای بەرزکردنەوەی کوالیتی خۆراک دەکەین.