سەردێڕ:

بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل سکرتێری سەرۆک کۆماری عێراق دەستگیرکرا

PM:01:48:30/01/2025

19408 جار خوێندراوەتەوە

سۆمەریە نیوز لە چاوگێکی دادوەری ئاگادارەوە رایگەیاند، سکرتێری سەرۆک کۆماری عێراق بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن دەستگیرکرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، سۆمەریە نیوز لە چاوگێکی دادوەری ئاگادارەوە رایگەیاند، چالاک سەباح عومەر سکرتێری سەرۆک کۆماری عێراق، تۆمەتبارە بەوەی بەرتیلی لە کەسێک وەرگرتووە بەرامبەر ئازادکردنی تۆمەتبارێک کە بەڵێنەکەی درۆ بووە.

لە وەڵامی ئەم هەواڵەدا، سەرۆکایەتی کۆمار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە ئەو کەسەی کە پێشتر باسمان کرد، یەکێکە لە کارمەندە ئەمنییەکانی سەرۆک کۆمار و سکرتێری کەسیی ئەو نییە، بەیاننامەیەک لە بەرواری ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ سەبارەت بە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کە پێگەی خۆی وەک سکرتێری سەرۆک کۆمار ناساندووە و هەلەکە دەقۆزێتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە سکرتێری کەسییە.















گەلەری