سەردێڕ:

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە: یەکخستنەوەى پێشمەرگە نزیکبووەتەوە لە کۆتایی

PM:06:11:30/01/2025

1404 جار خوێندراوەتەوە

دواى فشارەکانى هاوپەیمانان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە باشی بەڕێوەدەچێت و دوو مانگی دیکە هێزەکانى پارتى و یەکێتی دەچنە سەر وەزارەتەکەیان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە مانگی سێی ئەم ساڵەوە هێزەکانی یەکەی ٧٠ـی یەکێتى و یەکەی ٨٠ ـى پارتى بە شێوەی دوو فەرماندەیی دەچنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەوە.

وتیشی، پرۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و نزیکبووەتەوە لە قۆناغی کۆتایی.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوامن و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ڕاگرتنیان

لەبارەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیشەوە باسی لەوەکرد، هێشتا بەدەستیان نەگەیشتووە بەڵام بەدەستیان دەگات.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەردەوام هاوپەیمان جەخت لەوە دەکەنەوە دەبێت، هێزەکانى پێشمەرگە یەکبخرێنەوە و هێزى سەربە حزبەکان لە هەێم نەمێنن.













گەلەری