سەردێڕ:

بژمێرەکانی کفری لەبەردەم قایمقامیەتی شارەکە گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن

PM:02:51:30/01/2025

3092 جار خوێندراوەتەوە

بژمێرەکانی کفری لەبەردەم قایمقامیەتی شارەکە گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن و دەڵێن، ماوە چەندین ساڵە خوێندنیان تەواو کردووە و دانەمەزراون، دەشڵێن ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە ئەوا بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، بەشێک لە بژمێرەکان لە کفری لە بەردەم قایمقامیەتی کفری گردبوونەوە، یەکێک لە بژمێرەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشتر حکومەتی کاربەڕێکەر دەیوت توانای دامەزراندمان نییە بەڵام ئێستا نزیکەی ٣٥ هەزار خەڵک خانەنشین دەبێت هیچ بەهانەیەکیان نیە بۆ ئەوەی دامان نەمەزرێنن، چونکە بۆشاییەکی زۆر دروست دەبیت لە ناوەندی فەرمانگەکانی هەرێم.

داواکاری هەموو بژمێرەکان ئەوەیە کارێکیان بۆ بکرێت وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق دابمەزرێن، یەکێک لە بژمێرەکان بە ئێن ئاڕ تی وت، "وەک چۆن حکومەتی عێراق دەستی بە دامەزراندن کردووە حکومەتی کاربەڕێکەریش ئێمە دابمەزرێنێت". وتیشی، "من ١٤ ساڵە خوێندنم تەواو کردووە دانەمەزراوم دەمانەوێت لە رێگەی ئەم گردبوونەیەوە دابمەزرێین، ئەگەر دانەمەزرێین بەردەوامدەبین لە ناڕەزایەتی دەربڕین".













گەلەری