PM:10:55:30/01/2025
880 جار خوێندراوەتەوە
کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند به‌روبومێك و هه‌نارده‌كردنیشی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیاد ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا عێراق نزیكه له گه‌یشتن به خۆبژێوی له شه‌ش به‌رهه‌می گرنگدا، له‌وانه ته‌ماته و په‌تاته.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د خزاعی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، زۆرێك له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له دوایین وه‌رزی كشتوكاڵدا به‌رهه‌می زۆریان هەبووە، كه ناویان ناوه وه‌رزی لوتكه، له‌ناویاندا میوه هه‌یه، كه چوار هه‌زار ته‌نمان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد،
زیاتر له ٧٠ هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می سه‌وزه هه‌نارده‌ی دەرەوە كراوه و هه‌نارده‌ی خورما
له ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ٧٣٠ هه‌زار ته‌ن زیادی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠٢٣ـدا
٦٥٠ هه‌زار ته‌ن بوو.
ئەوەشی
خستەڕوو، نزیكین له گه‌یشتن به خۆبژێووی له به‌رهه‌مه گرنگه‌كانی دیكه وه‌كو
په‌تاته و ته‌ماته، خه‌یار، كه‌ره‌وز، خورما، دەشڵێت، "ئێمه به درێژایی
ساڵ له په‌تاته و ته‌ماته‌دا خۆبژێووی به‌ده‌ستده‌هێنین، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك
بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنیان".