نرخی "بیتکۆین" بۆ یەکەمجار لە ماوەی پێنج رۆژدا بەرزبووەوە، دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی رێژەی سوودی وەک خۆی هێشتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، گەورەترین دراوی کریپتۆ بەپێی سەرمایەی بازاڕ بەڕێژەی ٤.٥٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٠٤.٧٨٣ دۆلار.
نرخی دراوی کریپتۆ لە چەند رۆژی رابردوودا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە،
دوای ئەوەی کۆمپانیای دیپسیکی چینی (DeepSeek) لە بواری
زیرەکی دەستکرددا بووە هۆی ناجێگیری لە بازاڕە فراوانەکاندا.
بیتکۆین لەم دواییانەدا زیاتر هاوتەریب لەگەڵ بازاڕەکانی بۆرسەدا
دەجووڵێت.
لای خۆیەوە جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی رایگەیاند، بەرپرسان
پەلە ناکەن لە دابەزاندنی رێژەی سوود، ئاماژەی بەوەشکرد، بانکی ناوەندی رێژەی سوود
ناجوڵێنێت بۆ ئەوەی پێشکەوتنی زیاتر لە هەڵاوساندا ببینێت، ئەمەش دوای زنجیرەیەک
دابەزینی نرخ لە ساڵی رابردوودا.