سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: هاوڕاین لەگەڵ وتەكانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە سوریا

PM:05:17:24/01/2025

1816 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریا لەگەڵ وتەكانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان هاوڕابوو سەبارەت بە سوریا، وتیشی، "تێكەڵكردنی هێزەكانمان لەگەڵ پەیكەری دەوڵەتی سوریا، پێویستی بە میكانیزمی باش هەیە كە رێگە بۆ دیدێكی نیشتیمانی خۆش بكات".


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریا رایگەیاند، هاوڕابوون لەگەڵ وتەکانی گەیر پیدەرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشوازی لە هەوڵە نێودەوڵەتیەكان دەكەن كە ئامانج لێیان سەركەوتنی قۆناغی راگوزەری سیاسیە لە سوریا.

ئەوەشی خستەڕوو، تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ پەیكەری دەوڵەتی سوریا "پێویستی بە میكانیزمی باش هەیە" کە وڵاتەکە بەرەو سوریایەكی یەكگرتوو ببات.

هاوکات مەزڵوم عەبدی وتیشی، "پێویستمان بە حکومەتێکە كە نوێنەرایەتی هەمووان بكات و دادپەروەری و یەکسانی بەدی بهێنێت".













گەلەری