PM:07:39:01/11/2025
828 جار خوێندراوەتەوە
نەوەی نوێ بە کەمپینێکی بەرفراوان بەردەوامە لە ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق، لایەنگران و جەماوەرەکەی لە سلێمانی بە ئۆتۆمبێلەکانیان بانگەشەیان بۆ جوڵانەوەکە کرد و دووپاتیان کردەوە لەسەر رێبازی شاسوار عەبدولواحید بەرەوام دەبن.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نەوەی نوێ بەردەوامە لە بانگەشەی هەڵبژاردن و بەشێوەیەکی بەرفروان کەمپینێکی دیکەی ئەنجامدا و دەنگدەران و لایەنگرانی جوڵانەوەکەش تیایدا بەشداربوون.
نەوەی نوێ بە لیستی ٢٨٨ و بە دروشمی دەسەڵات ئەمجارەش درۆ دەکەن بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکات و دەڵێن، دەسەڵات لێیان تۆقیون و رێگریان لێدەکەن.
لایەنگرانی نەوەی نوێ سەرەڕای دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن دەسەڵاتەوە بە هوتاف و شادییەوە بەناو شاردا ئاهەنگیان گێڕا و دەڵێن رۆژی ١١ـی ١١ بە دەنگەکانیان تۆڵە لە پارتی و یەکێتی دەکەنەوە.