AM:11:54:01/11/2025
8924 جار خوێندراوەتەوە
سەرەتای مانگی تشرینی دووەمە و کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٣١ پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا، پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە ناوچەکانى گەرمیان کە نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە.
لەبارەی کەشی سبەى
یەکشەممە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروسبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا، پلەکانی
گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
هەولێر : ٢٨
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٧ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ٢٨ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٢٩
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٨
پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٥
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣١
پلەی سیلیزی