PM:03:25:31/10/2025
4040 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وتی، یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەس مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەکرد، کە دەنگدانی تایبەت کاتژمێر ٧ی بەیانیی رۆژی یەکشەممە، ٩ی تشرینی دووەم دەست پێدەکات و هێزەکانی سەر بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، پێشمەرگە، بەرگری، دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی دەگرێتەوە.
وتیشی، یەک
ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەس مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەیە بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی
عێراق بەڕێوەبچێت.