سەردێڕ:

کۆمسیۆن: تا ١١ـی ١١ بەردەوامدەبین لە پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە هاوڵاتیان

PM:12:58:01/11/2025

2832 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەڵێت، دابەشکردنی کارتەکانی دەنگدان تاوەکو ١١ـی ١١ بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە هاوڵاتیان و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

دەشڵێت، دابەشکردنی کارتەکان تاوەکو بەرواری ١١ـی ١١ کە رۆژی دەنگدانی گشتییە بەردەوامدەبێت و دوای ئەو وادەیە کۆتایی دێت.

کۆمسیۆن جەختی لەوەش کردەوە، هەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کراوە و پڕۆسەکە لە بەرواری دیاریکراوی خۆیدا و بێ دواکەوتن بەڕێوەدەچێت.













گەلەری