سەردێڕ:

دوو باندی دزیکردن بە تۆمەتی دزینی قەل و قاز دەستگیرکران

PM:06:15:21/01/2025

2604 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، دوو باندیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی دزینی باڵندە و پەلەوەری هاوڵاتیان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە بە وتەی خۆیان ژمارەیەکی زۆر پەلەوەریان لێدزراوە، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی مامکۆک لە حاجیاوا دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا دوو باند دەستگیر بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم تۆمەتبارەکان لە رەگەزی نێرن و تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ٢٥ ساڵیدایە.

دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان لەدادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بەشێک لەو تاوانبارانە پێشینەی تاوانیان هەیە.

 













گەلەری