PM:09:58:21/01/2025
2124 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، پرۆژەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەجدیی وەرگیراوە و جێگای خۆشحاڵییە چونکە گفتوگۆی لە نێوان لایەنەکان دروستکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دلاوەر عەلادین، سەرۆکی سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ توێژینەوە ناسراو بە مێری رایگەیاند، نەوەی نوێ ئەمرۆ وەک ژمارەیەکی گرنگ هاتووەتە مەیدان و بەجدی وەرگیراوە و قسەی لەگەڵ دەکرێت سەبارەت بە حکومەت و حکومڕانی و خاوەن قسەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەوەی نوێ لەبەر ئەوەی دەنگدەرێکی زۆری هەیە کە دەنگیان بەو جوڵانەوەیە داوە و بۆیە لە ئێستادا وەکو ژمارەیەکی گرنگ هاتووەتە مەیدان و پرۆژەکەی بەجدی وەرگیراوە.
وتیشی، ئەمریکا نیگەرانە
لە سستی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێم ، ئەو وڵاتە هەمیشە ویستوویەتی حکومەتی
هەرێم لەرووی یاساییەوە جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت.