سەردێڕ:

ئەو نەخۆشیانە کامانەن؟ کە بەهۆی خواردنی شیرینیەوە رەنگە دروست ببن

AM:12:01:22/01/2025

5300 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی بواری خۆراک رایگەیاند، شیرینی دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر، بۆیە گرنگە خواردنیان سنووردار بکرێت.


دکتۆر ماریات موخینا، پسپۆڕی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکات، کە شیرینی هۆکارە بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشی، بە وتەی ئەو زۆر خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە سیستەمی بەرگری جەستەدا.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی شیرینیەکان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکەن هەروەها دەبنە هۆی قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

جێگەی باسە لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە زۆر خواردنی شەکر ساڵانە دەبێتە هۆی تووشبوونی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار حاڵەتی نوێی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو و یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لە سەرانسەری جیهاندا.













گەلەری