سەردێڕ:

رەوەندی کوردی و چالاکوانانی عێراقی لە بەریتانیا گردبوونەوە دژی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی

PM:08:27:21/01/2025

2128 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی حەڤدەی شوبات و ژمارەیەک چالاکوانی عێراقی، لە شارەکانی لەندەن و مانچستەر و نیوکاسڵ، گردبوونەوە دژی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی.


ئەمرۆ سێشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژمارەیەک لە ئەندام و چالاکوانانی عێراقی گردبوونەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی عێراق لە شاری لەندەن، بە مەبەستی وەستاندن و جێبەجێ نەکردنی بڕیاری دیپۆرت کردنەوەی پەنابەرانی عێراقی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەیدا لە ١٤ـی ئەم مانگە، رەزامەندی دا بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە ئامادەیە پەنابەرانی عێراقی وەربگرێتەوە.

ئاماژەیان بەوەکرد، یاداشتنامەیەکی ناڕەزاییان پیشکەش بە باڵوێز و کونسولگەری عێراق کردووە  بۆ وەستاندنی ئەو بڕیارە و داوا کراوە لە رێگای ئەوانەوە داواکاریەکانان بگەینن بە حکومەتی عێراق و سەرۆکی وەزیرانی عێراق.


ئاوات جەمال ساڵح


 













گەلەری