وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، رێژەی تەواوبوونی ٪٤٠ـی لە پرۆژەکانی وزەی خۆردا بەدەستهاتووە کە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی تۆڕی نیشتمانی و زیادکردنی بەرهەمهێنان دەستیپێکردووە، جەختیشی لە کارە بەردەوامەکان کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی یەکەکانی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی تواناکانی گواستنەوە و دابەشکردن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، زیاد عەلی فادڵ، وەزیری کارەبا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "وەزارەتی کارەبا بەپێی پلانێکی تۆکمە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی کەرتی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن بە هاوتەریب، لەگەڵ گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی کارامەیی کەرتی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن".
ئاماژەی بەوەشکرد،
"ئەو پلانەی وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ دیدگای حکومەت ئامادەیکردووە چەند قۆناغێک
لەخۆدەگرێت، لەوانە ناساندنی هەزار و ٧٥٠ مێگاوات وزەی خۆر وەک بەشێک لە بەرهەمهێنانی
وزەی نیشتمانی، بەو پێیەی ٪٤٠ـی ئەو پڕۆژانە تەواوبوون".
وتیشی، "پلانی
داهاتوو ئامانجی بەدەستهێنانی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرزە کە باری چاوەڕوانکراو بۆ
ساڵانی داهاتوو دابین بکات، بەو پێیەی پێویستی راستەقینەی ساڵی رابردوو گەیشتە ٤٨
هەزار مێگاوات، لەکاتێکدا رێژەی بەرهەمهێنانی تەنها ٢٧ هەزار مێگاوات بوو".
ئەوەشی خستەڕوو،
"ئەو فراوانبوونە گەورەیەی شارەکان کە وڵاتەکە بەخۆیەوە دەیبێنێ دەبێتە هۆی زیادبوونی
رێژەی بارکردن، ئەمەش پێویستی بە ستراتیژییەکی روون هەیە بۆ دابینکردنی زیادبوونی
پێداویستییەکان".
جەختیشی کردەوە ، پڕۆژه
کانی ووزه ی خۆر له پارێزگاکانی که ربه لا و موسە ننا و به سڕه ده ستپێکران، به توانای کۆی گشتی هه زار و ٧٥٠ مێگاوات،
له چوارچێوه ی هه وڵه کانی حکومه ت بۆ به رزکردنه وه ی به کارهێنانی سه رچاوه ی
ووزه ی پاک و به دیهێنانی به رده وامی له به رهه مهێنانی کارەبادا.