PM:06:15:28/12/2024
4504 جار خوێندراوەتەوە
پڵنگ، خەڵکی پارە دەدات بۆ بینینی بەڵام لە نیپاڵ پارەش دەدرێت تا لە وڵاتەکە کەمبێتەوە، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە رایگەیاندووە، پڵنگێکی زۆر لە وڵاتەکەیان هەیە و بۆیان بەخێوناکرێت، بۆیە کێ دەیەوێت خۆیان بە دیاری بۆی دەنێرن تەنها لەکۆڵیان ببێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کەی پی شارما ئۆلی، سەرۆک وەزیرانی نیپاڵ رایگەیاند، وڵاتەکەی پڵنگی زۆرە و حکومەتەكەی ناتوانێت بەخێویان بكات، بۆیە هەر وڵاتێك ئارەزووی بەخێوكردنی پڵنگی هەیە دەتوانین بەدیاری بۆیان بنێرین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە وڵاتەکەی ٣٥٠ پڵنگ بوونیان هەیە و ئەرکی بەخێوکردنیان
لەسەر حکومەتە ئەوەش زۆر لەسەریان دەکەوێت چونکە ئەوان توانای بەخێوکردنی ١٥٠ پڵنگیان
هەیە بۆیە دەیبەخشن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وڵاتی نیپاڵ رووبەرێکی بچوکی هەیە و بەگوێرەی
ئامارەکانی حکومەتی وڵاتەکەش لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣ پڵنگ زیاتر لە ٣٠ کەسی کوشتووە
ئەوەش جیا لە تێچووە زۆرەکەی بۆ بەخێوکردنی، بووەتە مەترسیش بۆسەر هاوڵاتیانی وڵاتەکە.