PM:12:08:21/01/2025
1332 جار خوێندراوەتەوە
پارتی و یەکێتی جارێکیتر سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی حکومەت و کۆبوونەوە و بڕیاریشیان داوە کۆ بوونەوە دوور لە چاوی میدیاکان بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، جارێکیتر شاندی دانوستان کاری پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنى پۆستەکان لە نێوان خۆیاندا دوور لە چاوى کامێراکان لە هەولێر کۆبونەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە پارتی و یەکێتی سەبارەت
بە پرسی پێکهێنانی حکومەت چەند جارێکیرتر کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بەڵام تا
ئێستا پێکهێنانی کابینەی نوێ دوا کەوتووە.