ئەو پێکهاتانەی لەناو بامێدا هەیە کاردەکات بۆ شێدارکردنی قژ بە قووڵی، ئەمەش وشکبوونەوە و شکانی قژ کەمدەکاتەوە هەروەها کاردەکات بۆ نەرمکردنی قژ، وادەکات قژەکە نەرمتر و بریقەدارتر بێت.
هەروەها هەستیاری پێستی سەر کەمدەکاتەوە یارمەتی هێورکردنەوەی قژ دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی خۆراکدانی پێستی سەر دەدات و ئەو ڤیتامین و کانزایانەی بۆ دابین دەکات کە پێویستیانە، ئەمە جگە لەوەی قژ لە تێکچوون دەپارێزێت و لە رەگەوە بەهێزی دەکات.
شێوازی ئامادەکردنی ماسکی بامێ:
بامێکە بە باشی بشۆرەوە و پارچە پارچەی بچوکی بکە.
پاشان بامێکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە کە بڕێکی پێویست ئاوی تێدا بێت و بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە تا دەکوڵێت و نەرم دەبێتەوە.
دواتر ئاوی بامێکە پاڵاوتە بکە.
بە ئاوەکە پێستی سەر و قژت مەساج بکە و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەجێی بهێڵە.
لە کۆتاییدا قژت بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بشۆ.