کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست، دۆزینەوەی گەورەترین یەدەگی نەوتی کێڵگەی رۆژهەڵاتی بەغدای راگەیاند، بە هاوکاری کۆمپانیای چینی (EBS)، پێشبینی دەکات زیاتر لە دوو ملیار بەرمیل بۆ یەدەگی نەوتی عێراق زیاد بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، رۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاویکردەوە، محەمەد یاسین حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست رایگەیاند، " لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی بەرنامەی حکومەت بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرهەمهێنانی کەرتی نەوت، ئەوە بوو گەورەترین یەدەگی نەوت لە کێڵگەی رۆژهەڵاتی بەغدا دۆزرایەوە، بە هاوکاری کۆمپانیای چینی (EBS ).
محەمەد یاسین
حەسەن بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنە
سەرەکییەکانی تاقیکردنەوەی بیری گەڕان لە کێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا سەرکەوتنی گەورەیان
بەدەستهێناوە، بەو پێیەی لێشاوێکی نەوتی بەرهەمهێنەری بەرزی نەوتی مامناوەند و سوک
بەدەست هاتووە"، پێشبینیش دەکات "زیاتر لە دوو ملیار بەرمیل بۆ نەوتی عێراق
زیاد بکات"، بەمەش دەبێتە گەورەترین دۆزینەوەی "نەوت لە ناوەڕاستی عێراقدا".
باسی
لەوەشکرد، "تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی بیرەکە رێژەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی تا
(پێنج) هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەرکەوتووە"، ستایشی "هاوکارییە بەرهەمدارەکانی
نێوان ئەندازیارانی عێراقی لە کۆمپانیای نەوتی ناوەندی و هاوتاکانیان لە کۆمپانیای
چینی" کرد (EBS)، کە لە ئەنجامدا پلانی ورد و جێبەجێکردنی توندی رێکارەکانی تاقیکردنەوە.
جەختیشی لەوە
کردەوە "ئەم دۆزینەوە گرنگییەکی ستراتیژی هەیە، بەو پێیەی زیاد دەکرێت بۆ یەدەگی
نەوتی عێراق، کە یەدەگی نەوتی عێراق سەلمێنراوە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە، هەروەها
ئەم دەستکەوتە تواناکانی بەرهەمهێنانی عێراق بەرز دەکاتەوە لە وڵاتانی هەناردەکاری
نەوت (ئۆپیک)، کە پشتگیری لە رۆڵی سەرەکی خۆی دەکات." لە بازاڕی وزەی جیهانیدا.