وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەئەمساڵدا نزیکەی ٦٠٠ هاووڵاتی ئۆکرانی داواکارییان پێشکەش بە دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی روسیا لە دەرەوەی وڵات کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئەلێکسی کلیمۆڤ، بەڕێوەبەری کونسوڵگەری وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا نزیکەی ٦٠٠ هاووڵاتی ئۆکرانیا بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی روسیا، داواکارییان پێشکەش بە باڵیۆزخانەکانی روسیا لە دەرەوەی وڵات کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ٦٠٠ هاووڵاتی ئۆکرانی
داواکارییان پێشکەش بە دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی روسیا لە دەرەوەی وڵات کردووە بۆ
بەدەستهێنانی رەگەزنامەی روسیا.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی داتاکانی بەردەست، لە ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا، نزیکەی
٢.٨ ملیۆن کەس لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی روسیا
و نووسینگە کونسوڵگەرییەکانی روسیا لە دەرەوەی وڵات، رەگەزنامەی روسیایان پێدراوە.
هاوکات، زۆرینەی داواکارییەکان لە هاووڵاتیانی سەر بە کۆمارەکانی پێشووی
سۆڤیەت بووە، هەروەها لەو وڵاتانەی کە کۆمەڵگەیەکی زۆر لە زمانی روسی زمانیان تێدایە،
بولگاریا، بەریتانیا، یۆنان، ئیسرائیل، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەمریکا، تورکیا، فەرەنسا
و ئەڵمانیا.