سەردێڕ:

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە

PM:10:31:21/01/2025

2540 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و دەڵێت، بەرپرسیارە لە شکستی سوپا و ئاسایشی ئیسرائیل لە کاتی هێرشەكەی حەماس بۆ سەر وڵاتەکەی.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، هێرزی هالێڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرپرسیارێتی شکستەکانی سوپا و ئاسایشی ئیسرائیل لەكاتی هێرشەكەی حەوتی مانگی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٣ لە ئەستۆ دەگرێت، کە تێیدا گروپی چەکداری حەماس دزەیان کردە ناو خاکی ئیسرائیلەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە کاتێکدا کە سوپای ئیسرائیل دەستکەوتی گەورەی تۆمارکردوە لە جێبەجێکردنی رێککەوتندا بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، داوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی دەکات لە رۆژی شەشی مانگی ئازاردا.

باسی لەوەشکرد، بە بێ هیچ زۆرلێکردنێک و بە ویستی خۆی بە شێوەیەکی رێکخراو كاردەكات بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی بۆ جێگرەكەی.













گەلەری

‌بەپەلە