سەردێڕ:

روسیا؛ لەبازرگانی دەرەکیدا بیتکۆین بەکاردەهێنن

PM:11:07:25/12/2024

1592 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری دارایی روسیا رایگه‌یاند، كۆمپانیا روسیه‌كان ده‌ستیانكردوه‌ به‌ به‌كارهێنانی بیتكۆین و دراوه‌ دیجیتاڵییه‌كانی دیكه‌ له‌ پاره‌دانی نێوده‌وڵه‌تیدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئەنتۆن سیلوانۆڤ ، وه‌زیری دارایی روسیا له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، كۆمپانیا روسیه‌كان ده‌ستیانكردوه‌ به‌ به‌كارهێنانی بیتكۆین و دراوه‌ دیجیتاڵییه‌كانی دیكه‌ له‌ پاره‌دانی نێوده‌وڵه‌تیدا، دوای ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌ یاساییه‌كان رێگه‌ی به‌و جۆره‌ به‌كارهێنانه‌ داوه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سزاكانی رۆژئاوا.

ئەوەشی خستەڕوو، له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌می ئه‌زمونیدا، ده‌توانرێت بیتكۆین به‌كاربهێنرێت له‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌ره‌كیدا كه‌ ئێمه‌ لێره‌ له‌ روسیا كارمان له‌سه‌ركردوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ له‌ ئێستاوه‌ ڕوده‌ده‌ن و پێمان وایه‌ پێویسته‌ فراوانتر بكرێن و په‌ره‌ی زیاتریان پێبدرێت.

وتیشی، دڵنیام كه‌ ئه‌مه‌ له‌ ساڵی داهاتودا ڕوده‌دات، پاره‌دانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ دراوه‌ دیجیتاڵییه‌كان نوێنه‌رایه‌تی داهاتو ده‌كه‌ن.

ئەمە لەکاتێکتدا، سزاكان مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كانی روسیایان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك چین یان توركیا ئاڵۆزتر كردووه‌، چونكه‌ بانكه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ روسیادا له‌راده‌به‌ده‌ر وریا ده‌بن بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی رۆژئاواوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌كرێت.

 













گەلەری