PM:04:27:25/12/2024
4284 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی ئەمەریکییەکان، وەزارەتی داد رادەسپێرێت سزای لە سێدارەدان جێ بەجێ بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "زە تروس" رایگەیاند، بەهەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی سزای لە سێدارەدان بەسەر بەشێک لە تاوانباران جێبەجێ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە ٢٠ـی مانگی داهاتوو وەکوو
سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، وەزارەتی داد رادەسپێرێت بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان
بەسەر ئەو کەسانەی سزاکەیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمە لەکاتیکتدا، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا هۆی جێبەجێکردنی سزای
لە سێدارەدانی بۆ "پاراستنی خەڵکی ئەمەریکا لە دەستدرێژیکاران و دڕەندە و کەسانی
توندوتیژ" گەڕاندووەتەوە.