سەردێڕ:

بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە بەهای کۆمپانیای ئەپڵ نزیکەی چوار ترلیۆن دۆلارە

PM:03:30:25/12/2024

1392 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ نزیکە لە گەیشتن بە بەهایەکی مێژوویی بازاڕ کە چوار ترلیۆن دۆلارە،وەبەرهێنەران پێشوازییان لەو پێشکەوتنانە کردووە کە کۆمپانیای ئەپڵ لە بواری زیرەکی دەستکرددا ئەنجامی داوە بۆ پشتگیریکردن لە دابەزینی فرۆشی مۆبایلەکانی ئایفۆن.


بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەپڵ خەریکە بەهای مێژوویی لە بازاڕدا تۆمار دەکات کە نزیک دەبێتەوە لە چوار تریلیۆن دۆلار، ئەمەش پشتگیری لە پێشوازی وەبەرهێنەران دەکات لەو پێشکەوتنانەی کە کۆمپانیاکە لە بواری زیرەکی دەستکرددا ئەنجامیداوە.

کۆمپانیاکە لە پێش "Nvidia" و "Microsoft" دایە لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی ئەم بەها گەورەیە بەهۆی بازدانێکی نزیکەی 16%ی نرخی پشکەکانی لە سەرەتای مانگی ١١ەوە، نزیکەی ٥٠٠ ملیار دۆلاری بۆ بەهای بازاڕەکەی زیادکردووە.

بەپێی وتەی تۆم فۆرت شرۆڤەکاری کۆمپانیای ماکسیم گروپ " بەرزبوونەوەی پشکەکانی ئەپڵ ڕەنگدانەوەی زیادبوونی خواستی وەبەرهێنەرانە بۆ زیرەکی دەستکرد و ئەو چاوەڕوانییەی کە دەبێتە هۆی نوێکردنەوەی ئایفۆن"

بەپێی دوایین ئاماریش بەهای بازاڕی کۆمپانیای ئەپڵ نزیکەی ٣.٨٥ تریلیۆن دۆلار خەمڵێندراوە، کە بەهایەکی گەورەیە و کۆی بەهای دوو بازاڕی گەورەی بۆرسەی ئەڵمانیا و سویسرا بەیەکەوە زیاترە.

جێگەی باسە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی خستنەبازاڕی خۆی لە بواری تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرددا ڕاگەیاند، لەکاتێکدا گروپە گەورەکەی ئەمریکا یەکەم سیستمی زیرەکی دەستکردی خۆی بەناوی "Apple Intelligence" لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەر و تابلێتەکانی بەڕێوەبرد.













گەلەری