سەردێڕ:

زیلینسکی: "بێهیوا نەبووین لە ئەندامێتى ناتۆ و بەدیهێنانی خواستەکەمان"

AM:11:06:23/12/2024

1660 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، بێهیوا نەبوون لە ئەندامێتى ناتۆ و ئەو خواستەیان دەتوانرێت بەدیبهێنرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەیەکدا لە کیێڤ بە دیبلۆماتکارانی وت " هەمووان لەوە تێدەگەن کە بانگهێشتی ئۆکرانیا بۆ ناتۆ و ئەندامێتی لە هاوپەیمانێتییەکەدا دەتوانرێت تەنها بڕیارێکی سیاسیی بێت. ئاماژەی بەوەش کرد، هاوپەیمانێتی بۆ ئۆکرانیا دەتوانرێت بە دەستبهێندرێت، بەڵام تەنها لە کاتێکدا دەبێت کە شەڕ بۆ ئەم بڕیارە بکەن لە سەرجەم ئاستە پێویستەکان."

زێلێنسکی وتیشی، "هاوپەیمانان دەبێت بزانن ئۆکرانیا دەتوانێت چی بهێنێت بۆ ناتۆ و چۆن ئەندامێتییەکەی لە هاوپەیمانێتییەکەدا پەیوەندییە جیهانییەکان جێگیر دەکات".

هاوکات، ئۆکرانیا بەردەوام داوای لە ناتۆ کردووە بانگهێشتی کیێڤ بکەن تاوەکو ببێتە ئەندام. هاوپەیمانێتییەکەی ڕۆژئاوا وتوویەتی کە ئۆکرانیا ڕۆژێک لە ڕۆژان دەبێتە ئەندام تێیدا بەڵام ئەو ڕۆژەی دیاری نەکردووە و بانگهێشتیشی نەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەرچى روسیاشە، ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەری پەیوەندیکردنی ئۆکرانیا بە ناتۆوە یەکێک بووە لە بیانووەکانی بۆ داگیرکارییەکەی ساڵی ٢٠٢٢. کیێڤ وتیشی، "ئەندامێتی لە ناتۆدا یاخود شێوازێک لە پێدانی گرەنتی ئاسایش، زۆر گرنگ دەبێت بۆ هەر پلانێکی ئاشتی و دڵنیابوونەوە لەوەی روسیا جارێکی دیکە هێرش نەکاتەوە".

 

 













گەلەری