PM:06:26:19/12/2024
1736 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، زیاتر له دوو هه‌زار سه‌ربازی سوری له‌و كه‌مپه‌ی تێیدا نیشته‌جێ كرابوون، رەوانەی سوریا کراونەتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ زیاتر له دوو هه‌زار سه‌ربازی سوری له‌و كه‌مپه‌ی تێیدا نیشته‌جێ كرابوون له قه‌زای رووتبه بۆ ده‌روازه‌ی سنووری قائیم به‌ڕێكرانەوە بۆ سوریا و دوێنێش نزیكه‌ی ٣٥ كارمه‌ندی گومرگی سوریا رەوانەکراونەتەوە.
ئەمەش
لەکاتێکتدا، پاش ئه‌وه‌ی له ٨ـی ئه‌م مانگه رژێمى سوریا به‌ده‌ستى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى
ئه‌و وڵاته روخێندرا، ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌ربازانى سورى بۆ پاراستنى گیانى خۆیان
په‌نایان بۆ عێراق هێناو له كه‌مپێكى قه‌زاى روتبه ى سه‌ر به پارێزگاى ئه‌نبار
نیشته‌جێكران، به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئه‌و سه‌ربازانه خۆپیشاندانیان
كرد و داوایان كرد بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان ، بۆیه ئه‌مڕۆ زیاتر له دوو هه‌زار
له‌و سه‌ربازانه ره‌وانه‌ى سوریا كرانه‌وه.