سەردێڕ:

کارتی بانک بۆ بەندکراوان دروستدەکرێت

PM:09:40:18/12/2024

1804 جار خوێندراوەتەوە

لە عێراق سیستمی ئەلیكترۆنی بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی پارە بۆ بەندكراوان جێبەجێدەكرێت و دەتوانن لەو رێگەیەوە پارە لە كەسوكاریان وەربگرن و بە پێچەوانەشەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی٢٠٢٤، وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەی چاكسازی سەر بە وەزارەتی داد گرێبەستێكی لەگەڵ بانكی هاوکاری كشتوكاڵیی ئیمزاكردووە، بە مەبەستی دروستكردنی كارتی بانكی بۆ سەرجەم بەندكراوانی ناو گرتوخانەكانی عیراق.

دەشڵێت، وەزارەتەكەیان سەرجەم تێچووی دروستكردنی كارتە بانكییەكان لە ئەستۆ دەگرێت، هیچ بڕە پارەیەكیش لە بەندكراوان وەرناگیرێت و لەماوەیەكی دیاریكراودا بانكی كشتوكاڵیی هاریكاری سەرجەم كارتە بانكییەكان بۆ هەموو بەندكراوەكان تەواو دەكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ تەواوبوونی كارتە بانكییەكان سیستمەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە گرەنتی سەرجەم حەواڵە داراییەكانی بەندكراوان دەكات و دەتوانن لەو رێگەیەوە پارە لە كەسوكاریان وەربگرن و بە پێچەوانەشەوە.













گەلەری