سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: مووچەی مانگی ١٢ نافەوتێت

PM:12:29:21/01/2025

3484 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی پرسی مووچە و بودجەی هەرێم بەردەوامی هەیە و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییش دەڵێت: "مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم نافەوتێت".


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای خۆیانی راگەیاند، لە کۆبونەوەی حکومەتی عێراق و شاندی هەرێـم، جەخت کرایەوە، کە پێویستە پرسی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان لە نێوان هەردوولادا یەکلایی بکرێنەوە.

باسی لەوەشکرد، هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بدات، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڕاش بووین کە تیمی بەغدا و تیمی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بەردەوام گفتوگۆ لە نێوانیاندا هەبێت، بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لە رابردوودا هەبووە، دووبارە نەبێتەوە و چارەسەری بنەڕەتییان بۆ بدۆزرێتەوە.













گەلەری