سەردێڕ:

ئایا مەگنیسیۆم یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی فشاری دەروونی دەدات؟

PM:12:44:17/12/2024

1528 جار خوێندراوەتەوە

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لوتکەی فرۆشی تەواوکەری خۆراکی مەگنیسیۆم بەزۆری لە پاییزدایە، کە بە شێوەیەکی گشتی بە وەرزی فشار و خەمۆکی دادەنرێت.


بە وتەی دکتۆر دیمیتری بایڤ، پسپۆڕی پەتا و پسپۆڕی خۆراک، مەگنیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە باشترکردنی تەندروستی دەروون و جەستەیی چونکە بەشدارە لە ڕێکخستنی کۆئەندامی دەمار و میتابۆلیزم و باشترکردنی باری دەروونی و بەرەنگاربوونەوەی خەمۆکی.

ئەو دکتۆرە ئەوەشی رایگەیاند " کەمی مەگنیسیۆم دەبێتە هۆی خراپبوونی باری دەروونی و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی چونکە بەشدارە لە دروستکردنی سیرۆتۆنین کە بەرپرسە لە باشترکردنی باری دەروونی و هەستکردن بە تێربوون جگە لەوەش مەگنیسیۆم یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە ڤیتامین B6 پێویستە بۆ هەڵمژینی باشی مەگنیسیۆم"

بۆ ئەوەی بڕێکی باش لە مەگنیسیۆم بەدەست بهێنیت و تەندروستی دەروونیت بپارێزیت، پێویستە گرنگی بە سیستمی خۆراکی بدەیت و ئەو خۆراکانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم، هەروەها دەتوانیت تەواوکەرە خۆراکیەکان بخۆیت کە مەگنیسیۆمی تێدایە، بەتایبەتی لە ماوەی بەرزبوونەوەی ئاستی فشار یان چالاکیی دەروونیدا.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە مەگنیسیۆم چارەسەرێکی سروشتییە بۆ خەمۆکی.














گەلەری