AM:08:18:22/01/2025
1184 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٦٤ سەنت نزمبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٥ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی دۆلارێک و ٤٧ سەنت نزمبووەوە.
هاوکات، دوای چەند مانگ، جارێکى دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی
تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی ٨٠ دۆلاری تێ پەراند، ئەمەش دوای ئەوە دێت چوار مانگە
نرخەکەی لە خواروو ٨٠ دۆلارەوەیە.
ئابوریناسان باس لەوە دەکەن، خواستی وڵاتی
چین بۆ کڕینی نەوتی خاو بە بڕێکی ئێجگار زۆر ناڕێکی لە بازاڕدا دروستکردووە و نرخی
نەوتی بەرزکردووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆى خاوبوونەوەى
ئابورى چین، پێشبینیەکان بۆ خواست لەسەر نەوت لەلایەن رێکخراوى ئۆپێک و ئاژانسى
وزەى نێودەوڵەتییەوە کەمکرایەوە.