پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناری کریت نوقم بوو، لە کۆی ١٠٤ کۆچبەر پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و بەپێی زانیارییەکان ٤٠ کەس بێسەروشوێنن و ٣٩ کەس رزگارکران.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی تایمز ماڵتا رایگەیاند، بەلەمەکە بە دووری ١٢ میل دەریایی لە باشووری رۆژئاوای دوورگەکەوە نوقم بووە، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئێرتنیوز کە ٤٠ کەسی بێسەروشوێنن.
پاسەوانی کەناراوەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی
بە مردوویی دۆزراونەتەوە بۆ پێنج کۆچبەر بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، لە یۆنان ئەمساڵ ڕێژەی هاتنی کۆچبەران
بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ زیادی کردووە و بە ڕێژەی ٣٠٪ بۆ ڕۆدس و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیجە
زیادی کردووە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا چەندین رووداوی هاوشێوە روویانداوە. لە کۆتاییەکانی
مانگی تشرینی دووەم، هەشت کۆچبەر کە شەشیان تەمەنی خوار تەمەنی یاسایی بوون، لە
باکووری دوورگەی سامۆس گیانیان لەدەستدا، کە لەسەر ڕێگایەک کە زۆرجار قاچاخچییەکان
خەڵک بەکاریدەهێنن.