PM:04:33:14/12/2024
1696 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، شەپۆلێکی خۆڵبارینێکی چڕ بەغدادی پایتەختی عێراق و ناوچەکانی دەروبەری گرتۆتەوە، شەپۆلەکە لە پارێزگای نەینەوا دەستی پێکردوە، تا ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوا و رۆژئاوای باکور درێژبۆتەوە و لەگەڵ بایەکی بەهێز بەخێرایی ٧٠کم لە کاتژمێرێکدا
ئەمڕۆ شەممە، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، شەپۆلێکی بەهێز ناوچەکانی عێراقی گرتەوە، تەندروستی هۆشداریداوە بۆکاری زۆر پێویست نەبێت هاوڵاتیان نەیەنەدەرەوە و لەکاتی هاتنە دەرەوە کەلوپەلی سەلامەتی بەکار بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی خۆڵبارینەکە ئەوەندە چرە مەودای بینین
کەمبۆتەوە بۆ ١٠ مەتر، جگە لە بەغدا و نەینەوا، خۆڵبارین لە ئاسمانی پارێزگای
ئەنبار و سەڵاحەدین و ناوچەکانی دیکەی ناوەڕاست و رۆژئاوای وڵات بوونی هەیە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئاڕاستەی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی کرد کە
پابەندی رێنماییەکانی بن بۆ لێخوڕینی سەلامەت لەکاتی زریانی خۆڵبارینەکەدا.
چاوگێک بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە گوندی ئوم شەبەیت لە رۆژئاوای قەزای تەلعەفەر
تۆمارکراوە، بەهۆی نەبوونی بینین لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.