سەردێڕ:

گفتوگۆى نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە چارەنوسى مووچەى مانگى ١٢ بەردەوامە

AM:09:34:21/01/2025

2780 جار خوێندراوەتەوە

گفتوگۆکان سەبارەت بە چارەنوسى مووچەى مانگى ١٢ لە نێوان شاندى عێراق و حکومەتى کاربەرێکەر لە هەولێر دەستى پێکرد و بەپێى زانیارییەکان ئەمڕۆ شاندەکەى عێراق لەسەر مووچەى مانگى ١٢ و چارەنوسى مووچەى مانگەکانى ٢٠٢٥ لەگەڵ هەرێم گفتوگۆ دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیاریەکان، دواى گەڕانەوەى شاندەکەى هەرێم، شەوى رابردوو شاندێکى عێراق گەیشتە هەولێر و گفتوگۆکان سەبارەت بە مووچە دەستى پێیکردووە.

بپێى زانیارییەکان هێشتا چارەنوسى مووچەى مانگى ١٢ یەکلایینەکراوەتەوە، چونکە بەغدا دەڵێت پارەى پێویست بۆ هەر ١٢ مانگەکەى ٢٠٢٤ نێراوە و حکومەتى کاربەرێکەر خۆى بەرپرسە لە دابەشنەکردنى، حکومەتى کاربەرێکەر لە دواین راگەیەندراویدا دەڵێت بۆ مووچەى مانگى ١٢ تەنها ٢٦٤ ملیار دینارى وەرگرتووە و کورتهێنانى هەیە.













گەلەری