PM:04:11:13/12/2024
2424 جار خوێندراوەتەوە
لە پارێزگای ئەنبار لەنێوان دوو هێزی ئەمنیدا تەقەكردن و رووبەڕووبونەوەی رویدا، بەهۆی ئەوەی یەكێكیان رەتیكردەوە پابەند بێت بە فەرمانێكی سەربازییەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سەرچاوەكان لە فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار رایگەیاند، رووبەڕووبونەوەكە لەناو بینای فەوجی ئەركە تایبەتەكانی پۆلیسی فیدراڵی (لیوای شەش) لە قەزای گەرمە روویداوە و هێزەكانی ئەم فەوجە رووبەڕووی دەورییەكانی سەربە هەمان لیوا بوونەتەوە كە لە بەغدادەوە هاتوون.
ئەمە
لە کاتێکتدا، كرۆكی ناكۆكییەكە لەسەر ئەوەیە فەوجەكەی لیوای شەشی پۆلیسی فیدراڵ لە
گەرمە رەتیدەكەنەوە بچن بۆ خولی ئەركە تایبەتەكان ، بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەڕێوەبەری
پۆلیسی گەرمەو هێزێكی سەربە فەوجێكی چوار گەیشونەتە شوێنی رووداوەكە.