سەردێڕ:

مەسک دەبێتە دراوسێی دۆناڵد ترامپ

PM:02:52:13/12/2024

1688 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا ئیلۆن مەسک کە پشتگیرییەکی سەرسەختی ترمپ بوو بۆ بوون بە سەروکی ئەمریکا دوا بە دوای ئەمە گوایە ئارەزووی کڕینی بەشێک لەموڵکێكی گرانبەها دەکات کە پێشتر خاوەنەکەی سیدێل میلەر بوو،


لە هەواڵێکی سایتی ndtv.comهاتووە کە ئەم موڵکە ئەگەری هەیە ژمارەیەکی پێوانەیی بشکێنێت و نرخەکەی لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیاتربێت، ئەم penthouse ە ڕووبەرەکەی ١٩ هەزار پێی چوارگۆشەیە و بەشێکە لە ٢٥ نهۆمی باڵەخانەکە کە لە کەناری دەریایە.

هاوکات، خزمەتگوزارییەکانی ئەم شوێنە لە هەرە ئاستی بەرزدایە، لەوانە: سەنتەری لەشجوانی، مەلەوانگە و خزمەتگوزاری هەمیشەیی، ئەمەش وایکردووە ببێتە شوێنێکی نیشتەجێبوون و دڵخوازی بۆ ئیلۆن مەسک.
ئەوەش لەکاتێکدایە، جێگای ئاماژەیە، مەسک کاتێکی زۆری لە شوینی نیشتەجێبوونی ترەمپ بەناوی مار-ئە-لاگۆ بەسەر بردووە و تەنانەت منداڵەکانیشی لەگەڵ خۆی هێناوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە مەسک ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی هاوسەرۆکی وەزارەتی کارایی حکومەت (DOGE) کە پۆستێکە لەلایەن ترەمپەوە ڕاگەیەندراوە.














گەلەری