سەردێڕ:

پەرلەمانی عەرەبی دووەمین دانیشتن بەڕێوەدەبات بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە

PM:12:43:13/12/2024

1044 جار خوێندراوەتەوە

سبەی، پەرلەمانی عەرەبی دووەمین کۆبوونەوەی پلینۆمی خۆی لە قاهیرە ئەنجام دەدات و لەوێ دانیشتنەکە تاوتوێ دەکرێت دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی، ئەمنی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و مافی مرۆڤ لە ناوچەی عەرەبیدا.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئاماژە بەوەش کرا، یەکێک لە بڕگە هەرە دیارەکانی دانیشتنەکە کە بە سەرۆکایەتی محەمەد ئەحمەد ئەلیەماحی سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی بەرێوەدەچێت، پێداچوونەوەیە بە ڕاپۆرتی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی فەلەستین، کە رەنگدانەوەی ئەو بەرژەوەندییە گەورەیەیە کە پەرلەمانی عەرەبی بە پرسی فەلەستین دەیبەستێتەوە.

سەرۆکی لیژنە هەمیشەییەکان کە بریتین لە لیژنەی کاروباری دەرەوە، سیاسی و ئاسایشی نیشتمانی، لیژنەی کاروباری ئابووری و دارایی، لیژنەی یاسادانان، یاسایی و کاروباری مافی مرۆڤ، هەروەها لیژنەی کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، رۆشنبیری، کاروباری ژنان و لاوان هەروەها پێداچوونەوە بە راپۆرتەکانی لیژنەکان بکەن.

هاوکات، ئەم ڕاپۆرتانە تاوتوێ دەکرێن بۆ پەسەندکردنی بڕیار و ڕاسپاردە و رەشنووسی یاساکان کە لەلایەن ئەوانەوە دەرکراون بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هاوکاری و کردەوەی هاوبەشی عەرەبی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەم دانیشتنە لە کاتێکی هەستیاردا دێت کە شایەتحاڵی تەحەددییە گەورەکانی بەردەم جیهانی عەرەبین، ئەمەش وایکردووە دەرەنجامەکانی گرنگییەکی گەورەیان هەبێت لە پشتیوانیکردنی پرسە هاوبەشەکان و پێشخستنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا.













گەلەری