PM:11:54:11/12/2024
4700 جار خوێندراوەتەوە
رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعی، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم رێوشوێنی ئەمنی توند بەدرێژایی سنوورەکانی عێراق بگرێتەبەر و خەڵک نەکەنە نێو لێژاوی تایەفەگەری
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعی لە پۆستێکدا نووسیویەتی، لەکاتێکدا ئێمە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمەریکا دەکەین، هۆشداری دەدەین لە پەلکێشکردنی ناوچەکە بۆ ئاژاوەگێڕی کە تەنیا سوود بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەگەیێنێت.
هاوکات، داوای لە خەڵکی عێراق کرد نەچنە نێو ململانێی تایەفەگەرییەوە
و هۆشداری دا لە گەندەڵی سیاسی.