PM:10:56:10/12/2024
1492 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیران لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، کۆبونەوە و بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و عێراق، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی تاوتوێ کرا
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبونەوەکەدا رایگەیاند، عێراق ئەندامێکی جەوهەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و پابەندە بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوە و بەدواداچوونی تاقمە تیرۆریستییەکان بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت.
سەرۆک وەزیران
جەخت لەسەر گرنگی رێزگرتن لە هەڵبژاردنە ئازادەکانی گەلی سوریا و ئامادەیی عێراق بۆ
یارمەتیدانی گەلی سوریا لەم هەلومەرجە و قۆناغی راگوزەردا دەکاتەوە، وتیشی"پێویستە
ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەلامەتی گەلەکەی بپارێزرێت".
ژەنەڕاڵ
کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: ئێمە پابەندین بە شکستی بەردەوامی داعش و پابەندین بە ئاسایشی
هاوبەشەکانمان لە دراوسێیکانی سوریا، لەوانە عێراق، ئوردن، لوبنان و ئیسرائیل.