سەردێڕ:

پەیوەندی نێوان جگەرەکێشان و خەمۆکی

AM:11:47:10/12/2024

4096 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێک ئاماژە بەوە دەکات کە جگەرەکێشان کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی دروست دەکات، ئەمەش بەهۆی کاریگەری نیکۆتین لەسەر ئەو توخمە کیمیاییانەی کە لە مێشکدا هەن.


دکتۆر لۆبۆڤ دێمکینا ئاماژەی بەوە کردووە ئەو نیکۆتینەی لە تووتندا هەیە هاندەری بەرهەمهێنانی ماددەی نۆرادرنالینە کە دەبێتە هۆی فشاری درێژخایەن.

بە وتەی ئەو، ماددەی نۆرادرینالین کە جەستە لە ژێر کاریگەری نیکۆتین بەرهەمی دەهێنێت، کرژبوونی خوێنبەرەکان زیاد دەکات و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە وەک ئەوەی لە دۆخە سترێسەکاندا ڕوودەدات.مانەوە لەم حاڵەتەدا بۆ ماوەیەکی زۆر دڵەڕاوکێ زیاد دەکات، هەربۆیە تا زیاتر جگەرە بکێشرێت ،گرژبوونی خوێنبەرەکان زیاتر ڕوودەدات و ئۆکسجین کەمتر دەگاتە مێشک، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​لەوانەیە جگەرەکێش هەست بە بێهیوایی و خەمۆکی زیاد بکات.

ئەو پزیشکە دووپاتی دەکاتەوە کە کەمبوونەوەی بڕی ئۆکسجین کە دەگاتە مێشک، مەترسی خراپ لەسەر تەندروستی مێشک دروست دەکات، ئەگەری توشبوون بە بیرچوونەوە زیاد دەکات.

هۆکارێکی دیکەی خەمۆکی بەهۆی جگەرەکێشانەوە ماددەی نیکۆتینە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشک دروست دەکات، دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو یان ڕەنگە ببێتە هۆی کەمخەوی ئەمەش دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی ماندوێتی، کە یەکێکە لە هۆکارەکانی خەمۆکی.













گەلەری