سەردێڕ:

عێراق ریزبەندی سێیەمی وڵاتی عەرەبییە بۆ زۆرترین یەدەگی زێڕ

PM:01:33:09/12/2024

1204 جار خوێندراوەتەوە

عێراق لە ڕیزبەندی سێیەم وڵاتی عەرەبیە کە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێرە دوای ئەوەی پێش لوبنان کەوت و یەدەگی زێری وڵاتەکە گەیشتە ١٥٢.٧ تۆن


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی زێری جیهانی رایگەیاند، یەدەگی زێری عێراق بەرزبووەتەوە و پێش یەدەگی زێڕی لوبنان کەوت، بەمەش لە ریزبەندی زۆرترین یەدەگی زێڕدا پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە لەدوای سعودیە و جەزائیرەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەدەگی زێڕی وڵاتەکە بەرزبووەتەوە بۆ ١٥٢ تۆن و ٧٠٠ کیلۆ زێڕ و لە ریزبەندی ٢٨ـی وڵاتانی خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕی جیهاندایە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمریکا پێشەنگی وڵاتانی خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕە و بەدوایدا هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دێت.

 













گەلەری