PM:02:35:08/12/2024
3596 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، گەلی سوریا خۆیان بڕیار لە داهاتوویان دەدەن و ئیدارەی نوێ دەبێت هەمووان لەخۆ بگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کە ئیدارەی نوێی سوریا دەبێت هەمووان لەخۆ بگرێت و جەختی لەوە کردەوە کە گەلی سوریا خۆیان بڕیار لە داهاتوویان دەدەن، ئەمەش دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد
وڵاتە زلهێزەکانی ناوچەکە دەبێ بە ژیرانە مامەڵە بکەن بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی
خاکی سوریا هەروەها هۆشداریشی دا لەبارەی قۆستنەوەی
دۆخی ئێستا لە لایەن رێکخراوە چەکدارەکان.