AM:10:36:08/12/2024
1028 جار خوێندراوەتەوە
كۆشكی سپی رایگەیاند، بایدن، لەنزیكەوە چاودێری روداوەكانی سوریا دەكات، دوای ئەوەی گروپە چەكدارەكان كۆنتڕۆڵكردنی دیمەشقی پایتەختیان راگەیاندو بەشار ئەسەد لە وڵاتەكەی هەڵهات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، شون سافیت، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، جۆبایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تیمەكەی چاودێری روداوەكانی سوریا دەكەن و بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ هاوبەشە ئیقلیمیەكان.
هاوکات پێشتر كۆشكی سپی رایگەیاندبوو، گۆڕانکاری ئەمریكا لە سوریا ئەوەیە
ململانێكانی ئێستا هانی گەڕانەوەی رێكخراوە چەکدارەکان نەدات، یاخود ببێتەهۆی كارەساتێكی
مرۆیی.