سەردێڕ:

وڵاتانی عەرەبی داوایان لە بەشار ئەسەد كردووە دیمەشق جێبهێڵێت

AM:08:49:07/12/2024

9764 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی رابردوو ئێران دەستیكردووە بەگواستنەوەی فەرماندە سەربازییەكانی و فەرمانبەرەكانی لەسوریا.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەرپرسانی ئەمریكا رایانگەیاند، بەمزوانە دیمەشق رووبەڕووی هەڕەشە دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی پێشڕەویكردنی گروپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتەیە بەرەو پایتەخت.

ئاماژە بەوەش کرا، لەنێو ئەو كەسانەی تاران گواستونیەتیەوە بۆ عێراق و لوبنان، گەورە بەرپرسانی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی تیادابووە، لەگەڵ ئەندامانی سوپای پاسداران و هەندێك لەكارمەندانی باڵیۆزخانەكەی و خێزانەكانیان، لەگەڵ ژمارەیەك هاوڵاتیانی ئێرانی.

بەگوێرەی زانیارییەکان و لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی سوریا، بەشار ئەسەد رۆژی رابردوو لە دیمەشقی پایتەخت بووە، لەكاتێكدا ژن و منداڵەكانی هەفتەی رابردوو رۆیشتون بۆ روسیا، بەرپرسانی میسرو ئوردون داوایان لە ئەسەد كردووە سوریا بەجێبهێڵی، بەڵام باڵیۆزخانەی ئوردون لە واشنتۆن ئەو هەواڵانەی رەتكردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەسەد هەوڵی بەدەستهێنانی چەك و هاوكاری هەواڵگری داوە لەوڵاتانی وەك ئیمارات و میسرو ئوردون و عێراق، بەڵام داواكەی رەتكراوەتەوە.













گەلەری