PM:07:02:06/12/2024
2116 جار خوێندراوەتەوە
لیۆنێل میسى ئەستێرەى تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان بووەهۆی دوورخستنەوەى دوو وەزیرى حکومەتى هۆنگ کۆنگ.
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ١٢ـێ ٢٠٢٤، ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بووەهۆی دوورخستنەوەی دوو وەزیری حکومەتی هۆنگ کۆنگ، دەرکرانی ئەم دوو وەزیرە دوای ئەو مشتومڕانە روویدا کە لە وڵاتەکە هاتنە ئاراوە بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانە لە یارییەکی دۆستانەدا.
حکومەتی هۆنگ کۆنگ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لام تسای هۆنگ و کیڤن یۆنگی
وەزیری رۆشنبیری و وەرزش و گەشتوگوزاری لە کارەکانیان دوورخستەوە، ئامادەنەبوونی مێسی
لە یاری نێوان هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگ و ئینتەر میامی کە بەهۆی پێکانەوە روویدا، شەپۆلێکی
ناڕەزایی جەماوەری دروستکرد.
یارییەکە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە لە ماوەی یەک کاتژمێردا ٣٨ هەزار بلیت
فرۆشرا، ئامادەنەبوونی میسیش بووە هۆی ئەوەی هاندەران ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوای
گەڕاندنەوەی بلیتەکان بکەن.