سەردێڕ:

زاناکان: "خانە زۆمبیەکان" لەرێگەی میزەوە دەتوانرێت شێرپەنجە دیاری بکرێت

AM:11:45:06/12/2024

1352 جار خوێندراوەتەوە

لە زۆر حاڵەتدا شێرپەنجەی سییەکان لە قۆناغە درەنگەکاندا دەستنیشان دەکرێت، ئەمەش چارەسەرکردنی قورستر دەکات، بەڵام داهێنانێکی نوێ لەلایەن زاناکانەوە یەکەم نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لەڕێگەی پشکنینی میزەوە دەستنیشان دەکات، کە ئەو شتانە دەردەخات کە بە خانەکانی زۆمبی ناسراون، کە ئەمەش زیاد دەکات چانسی زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن.


بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی بەریتانی “خۆر” باسی کردووە، زانایانی بەشی ئەندازیاری کیمیایی و بایۆتەکنەلۆژیا لە زانکۆی کامبریج و پەیمانگای سەرەتایی شێرپەنجە ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ پشکنینی ئەو پرۆتینانەی کە لەلایەن خانەکانی پیرەوە دەردەدرێن ئەمە تاقیکردنەوەیەکە کە بە سەرکەوتوویی لەسەر مشک ئەنجامدراوە، زاناکان هیوادارن دەست بە بەکارهێنانی بکەن بۆ مرۆڤ بەم زووانە.

ئەم خانە پیرانە پێیان دەوترێت "خانە زۆمبیەکان" چونکە لە جەستەدا زیندوون بەڵام توانای گەشەکردن و دابەشبوونیان نییە، هەروەها دەبنە هۆی تێکچوونی شانەکان و دووبارە بەرنامەدانان بۆ ژینگەی نزیکیان بە شێوەیەک کە بەشدارە لە سەرهەڵدانی خانە شێرپەنجەییەکان.

زانایان مادەیەکی دەرزییان دروستکردووە کە کارلێک لەگەڵ پرۆتینی خانەکانی زۆمبی دەکات و لەڕێگەی کارلێکەکەوە ئاوێتەیەک دەردەکات کە دەتوانرێت بە ئاسانی لە میزدا دەستنیشان بکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی ئەم خانە یەکەمانە.

توێژەر پرۆفیسۆر لیلیانا فرۆک: دەزانین پێش دەرکەوتنی شێرپەنجە گۆڕانکاری لە شانە تووشبووەکاندا روودەدات.













گەلەری