PM:06:51:05/12/2024
1648 جار خوێندراوەتەوە
نەک تەنها لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لەناو وڵاتانی ئەوروپیش ناوی محەمەد لە زۆرترین منداڵ دەنرێت، بە شێوەیەک لە ساڵی رابردوودا، لە پلەی یەکەمی زۆرترین ناوی بەکارهێندراو بووە بۆ منداڵان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی نووسینگەی ئاماری نیشتیمانی بەریتانیا، لەگەڵ ئەوەی ناوی محەمەد ماوەی هەشت ساڵە لە لیستی زۆرترین ناوی بەکارهێندراودایە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ناوی محەمەد پێش ناوەکانی تر کەوتووە ئەوەش بەو پێیەی لە تەواویی ئینگلتەرا و وێڵز زیاتر لە چوار هەزار و ٦٠٠ منداڵ بە ناوی محەمەدەوە تۆمار کراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ناوی محەمەد لە لیستی ئەو ١٠٠ ناوەدایە کە دەتواندرێت
بە زۆرترین شێوازی جیا بنوسررێت و رێنوس بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، شان بە شانی ناوی محەمەد بۆ ناوی کوڕ، بۆ ناوی کچ بەریتانییەکان
زۆرترین جار ناوی ئۆلیڤیایان بەکارهێناوە کە ژمارەکەی زیاترە لە ١٩ هەزار.